کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٤٦ كه‌س له‌ هێرشی ئاسمانی پاكستان بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان

كوژرانی ٤٦ كه‌س له‌ هێرشی ئاسمانی پاكستان بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی پاكستان ناوچه‌یه‌كیان له‌ ولایه‌تی په‌كتیا له‌ ئه‌فغانستان بۆردوومان كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٤٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، فڕۆكه‌كانی پاكستان ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی نشینیان به‌ بیانووی هه‌بوونی چه‌كدارانی گرووپی ته‌حریكی تالیبانی پاكستان كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٤٦ كه‌س كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.