ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه له كه‌رتی غه‌زه و به‌وهۆیه‌وه ٣٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی بنكه‌كانی سپای پاسداران له ئێران، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل درێژه‌ی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌زه داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٣٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. به وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی به ئه‌نقه‌ست ئاواره‌كانی فه‌له‌ستینی له به‌رده‌م ناونده‌كانی دابه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی ده‌كه‌نه ئامانج و كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌بێ كۆتایی به‌و كۆمه‌ڵكوژییه بێنێت.