کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٣١ ژن له‌ باكووری كوردستان و توركیه له‌ماوه‌ی مانگێكدا

كوژرانی ٣١ ژن له‌ باكووری كوردستان و توركیه له‌ماوه‌ی مانگێكدا 2

ماڵپەڕى ژن نیوز ڕۆژی هه‌ینی ڕاپۆرتێكی له‌شه‌ر ژن كوژی له‌ توركیا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌: ته‌نیا له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ٣١ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ لەشارەکانى تورکیا و باکورى کوردستان كوژراون.

له‌ و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: لە مانگى ڕابردوودا لەشارەکانى تورکیا و باکورى کوردستان ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١٢ ژنى دیکەش بەشێوەى گوماناوى گیانیان لەدەستداوە. هەشت كه‌س لەو ژنانەى کوژراون هاوسەرگیرییان کردووە و حەوت لەوانەش لە حاڵەتى جیابونەوەدا بوون، هه‌روه‌ها ١٣ ژنى دیکە لەلایەن کەسانی نزیکیانه‌وه‌ هەڕەشەى کوشتنیان لێکراوە.