ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، پۆمپ به‌نزینێك له كۆماری داغستانی ڕووسیه ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه ١٠٥ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون كه ٣٠ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری تاس و ڕیانووستی ڕووسیه، پانتایی ئاگره‌كه ٦٠٠ میتری چوار گۆشه بووه و ٢٦٠ هێزی ئاگركۆژێنه‌وه سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی كۆماری داغستان، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاگركه‌وتنه‌وه له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماشێن و ئامێره‌كان بووه و ٣٠ قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.
