کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٣٠ تیرۆرستی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ كۆبانی

كوژرانی ٣٠ تیرۆریستی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ كۆبانی 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ پشتیوانی تۆپخانه و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشیان كرده‌ سه‌ر منبج و كۆبانی و ده‌یان كه‌سیان لێ كوژرا.

به‌ وته‌ی فه‌رمانده‌یی شۆرای نیزامی منبج، له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تیرۆریستان و چه‌ند زرێپۆش و تانكی توركیا له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ له‌ ناو براوه‌ و به‌ ده‌یان تیرۆریستی جیهادی كوژرا و بریندار بوون. له‌ مێحوه‌ری به‌ندئاوی تشرین به‌ هه‌مان شێوه‌، شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك گورزی كوشه‌نده‌یان له‌ تیرۆریستان وه‌شاند و كه‌لاكی ده‌یان چه‌كداری سوڵتان موراد پاش پاشه‌كشه‌یان له‌ ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوه‌كه‌ به‌جێ ماوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، سێ منداڵی خه‌ڵكی ده‌یره‌زوور به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی داعش به‌سه‌ختی بریندار بوون.