له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢ هاووڵاتی خه‌ڵكی خوڕه‌م ئاباد و زاهیدان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د فه‌یزیان” و “جه‌لیل باجیزهی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، كاسبكارێك به ناوی “محەمەد فەیزیان”، خەڵکی خوڕه‌م ئاوا، لە کاتی گواستنەوەی کەلووپەلی نیو ماڵ لە مێحوەری بەندەر گەناوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات لە بلواری کەشاوەرزی زاهیدان به‌دوای شارومه‌ندێك كه‌وتوون و ته‌قه‌یان له سه‌ری كردووه و كوشتوویانه. به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ناسناوی قوربانی بریتیه له: “جه‌لیل باجیزهی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان.