کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٢٤٠ كۆڵبه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا

كوژرانی ٢٤٠ كۆڵبه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا

كوژرانی ٢٤٠ كۆڵبه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان به‌هۆكاری جۆراوجۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یاخود بریندار بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌و ژماره‌یه‌، ٧٣ کەسیان کوژراون و هەروەها ١٦٧ کەسیش بریندار بوون. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ساڵی ٩٧یش، ٢٤٢ کۆڵبەر و کاسبکار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كرابوونه‌وه‌ ئامانج.