کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٢٣ی سه‌ربازی توركیا له‌ سنووری ماردینی باكووری كوردستان

كوژرانی ٢٣ی سه‌ربازی توركیا له‌ سنووری ماردینی باكووری كوردستان

وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: له‌ چه‌ند عه‌مه‌لیاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هاوڕیكانمان، له‌ سنووری ماردینی باكووری كوردستان ٢٣ سه‌ربازی توركیا كوژران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی هێزه‌كانی توركیا له‌ سنووری ماردینی باكووری كوردستان و بنكه‌یان به‌ سه‌ربازانی توركیه چۆڵ كردووه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ٢٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٢ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ڕزگای عه‌فرین له‌ تۆڵه‌ی گیانبه‌ختكردی چه‌ندین شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێكی سووریه، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌رته‌شی توركیا و شه‌ش سه‌ربازیان كوشت و ١١ی تریشیان به‌رینداركرد.