پۆلیسی ئافریقای جنووبی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: له دوو هێرشی چه‌كداری كه له دوو كافه‌تریای شاره‌كانی “ژووهانسبوورگ” و “پیترماریتسبێرگ” ڕوویداوه، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی پۆلیس، له شارۆچكه‌ی “سووتوو” هێرشبه‌ره‌كان له نێو ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قه‌یان له مۆشتهرییهكانی كافه‌یه‌ك كردووه و ١٥ كه‌سیان كوشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری “پیترماریتسبێرگ” دوو هێرشبه‌ر ته‌قه‌یان له مۆشتهرییانی بارێك كردووه و چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون.