ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسی “ڕیۆدۆژانیرۆ“ی برزیل بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینی ئه‌و شاره، لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه توندئاژۆكان كه له بانك و فرۆشگا‌كان دزی ئه‌كه‌ن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه حاشینهنشینهكانی “ڕیۆدۆژانیرۆ” و ١٨ كه‌سیان كوشتووه. به‌وته‌ی “ژیلبرتۆ سانتیاگۆ لۆپز” یه‌كێك له چالاكانی مافی مرۆڤی برزیل، ئامانجی پۆلیسی برزیل ده‌ستبه‌سه‌ركردن نه‌بووه و به قه‌ستی كوشتن ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی هه‌ژار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵی ڕابردووش ٢٨ كه‌س له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی پایته‌ختی برزیل له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.