کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ١٨ كه‌س له‌ هێرشی پۆلیسی برزیل بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشین

كوژرانی ١٨ كه‌س له‌ هێرشی پۆلیسی برزیل بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشین

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیسیڕیۆدۆژانیرۆی برزیل بۆسه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینی ئه‌و شاره‌، لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه‌ توندئاژۆكان كه‌ له‌ بانك و فرۆشگاكان دزی ئه‌كه‌ن هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ حاشینه‌نشینه‌كانیڕیۆدۆژانیرۆو ١٨ كه‌سیان كوشتووه‌. به‌وته‌یژیلبرتۆ سانتیاگۆ لۆپزیه‌كێك له‌ چالاكانی مافی مرۆڤی برزیل، ئامانجی پۆلیسی برزیل ده‌ستبه‌سه‌ركردن نه‌بووه‌ و به‌ قه‌ستی كوشتن ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵكی هه‌ژار كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵی ڕابردووش ٢٨ كه‌س له‌ ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی پایته‌ختی برزیل له‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.