ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كۆگای ته‌قه‌مه‌نی سپای پاسدارانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌میشق كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران و بریندار بوون.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێری حه‌ده‌س ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ١١ فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران له هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌ش كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. میدیاكانی كۆماری ئیسلامی هێشتا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵه نه‌بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند كۆگای چه‌كوچۆڵی سپای پاسداران ده‌كه‌ن.