به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتی له پارێزگای ورمێ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و ته‌رمه‌كانیان هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراوه.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەممەی ١٤٠١، “فەخرەدین عیسازادە” خەڵکی گوندی “یارمق”ی سه‌ر به شاری ماكۆ و هاووڵاتیه‌كی دیكه كه نانسامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه له سێ ڕێیانی “كشمش ته‌په” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون. هاوكات له نزیكی شارۆچكه‌ی “یولاگه‌لدی” سه‌ر به شارستانی شووت هێزه‌كانی سپای پاسداران سێ لاویان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ته‌رمه‌كانیان ڕفاندوو و ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “ڕه‌سووڵ خهڵكانلوو”. لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودش دا لانیکەم ٣ هاووڵاتیی دیکە لە نزیک شاری “ئاواجیق” و شۆفێری ئۆتۆمبێلێك له ڕێگای خۆی بۆ ورمێ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه سپای پاسدارانی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به بیانووی قاچاخ كوشتووه و به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ٣٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ته‌نیا یه‌كێكیان به ناوی “مووسا جه‌لالی” بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بووه.