ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نیزامی ئه‌رته‌شی ئۆكراین له ده‌ورووبه‌ری شاری “كییه‌ف” ١٨ كه‌س له‌وانه وه‌زیری نێوخۆ و جێگه‌ره‌كه‌ی كوژران و برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، “دنیس موناستریسكی” وه‌زیری نێوخۆی ئه‌و وڵاته هاوڕێ له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی له‌و ڕووداوه‌دا كوژراون و هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ش هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ١٠ منداڵیش له‌و ڕووداوه به‌سه‌ختی بریندار بوون. جێگری سه‌رۆككۆماری ئۆكراین له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: وه‌زیری نێوخۆ و جێگره‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی یه‌كێك له ناوچه ئاڵۆزه‌كان كه شه‌ڕی تێدایه به‌ڕێ كه‌وتبوون به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار فڕۆكه‌كه‌یان تووشی كێشه بوو و كه‌وته خواره‌وه.