ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هاووڵاتیێكی خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌بێ ئاگاداری پێشتر و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیهێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌د حسێن زاده” و دانیشتووی شارۆچكه‌ی “ته‌ریزلو”ی ورمێ بووه، ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری دراوه‌ته به‌ر ده‌سرێژی گوڵڵه و گیانی له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م كرده‌وه دژه مرۆییانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه زانیاریێك له به‌رده‌ستدا نییه.