ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، “عه‌زیم فهڕۆخوهند” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری دزفوول، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی دژ به سزای سێداره، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌مكه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ئێعدامی “كه‌ریم فهڕۆخوهند” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “مه‌حموود ئۆستاد میرزایی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، كه به تۆمه‌تی “دزی چه‌كداری” له سێداره دران، له به‌رده‌م كه‌ڵانته‌ری ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی، كه كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و گیانی له‌ده‌ستدا.