به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له ئهنجامی دەستڕێژی هێزەکانی جێگر لە بنکەی سەربازیی گوندی “هەورامانی تەخت”ی سەر بە شاری “سەوڵاوا”، هاووڵاتییهك گیانی لهدهستدا.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گهڵارێزان، هێزەكانی ڕژیم لە بنکەی سەربازیی گوندی هەورامانی تەخت، لە ناکاو و به بێ هیچ هۆكارێك دەسڕێژیان لە خەڵکی مەدەنیی گوندەکە کردووە و به هۆیهوه هاووڵاتییهك بە ناوی “سەعدی ڕۆستەم زادە” کوژراوە. شایانی باسه، هێزەکانی ڕژیم پاش کوشتنی ئەو هاووڵاتییه، ڕایانگەیاندووە: کە تەقەیان لە کاسبکاران کردووە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە دهڵێن: هیچ کاسبکارێک نەهاتووەتە ناو گوندەوە تا هێزە چەکدارەکان تەقەی لێ بکەن.