کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی هاووڵاتییه‌كی سه‌قزی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ مه‌شهه‌د

كوژرانی هاووڵاتییه‌كی سه‌قزی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ مه‌شهه‌د

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ئۆتۆمبێلی كاسبكارێك له‌ شاری مه‌شهه‌د، لاوێكی سه‌قزی گیانی له‌ده‌ستدا.

هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی جێگیر له‌ پاسگای فه‌ره‌هه‌مندی شاری مه‌شهه‌د، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی سه‌رماوه‌ز به‌ گومانی هه‌ڵگرتنی كالای قاچاخ، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كی سه‌قزیان به‌ناوی “سیامه‌ك كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ داوه‌ته‌ به‌ر دسترێژی گولله‌ و له‌ ئه‌نجامیدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌، دوای ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناوبراو هیچ جۆره‌ كالایه‌كی قاچاخی پێ نه‌بووه‌.