ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی مانگی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەریوان میرئەحمەدی” خەڵکی گوندی “دۆڵتا”ی شاری جوانرۆ، بە تەقەی هێزە سنووریه‌كانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە سنوورییه‌كانی ڕژیم بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاغ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە، کردووه و به‌هۆیه‌وه “مه‌ریوان میرئه‌حمه‌دی” گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.