بەیانیی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، عەلیخان زەمانی، تەمەن ۴۶ ساڵ و خەڵکی گوندی “حەوت کانی” سەر بە شاری ئیلام، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٤ی ئه‌و شاره گیانی به‌ختكرد.
بە وتەی سەرچاوەكانی هه‌واڵ، هێزەکانی کەلانتەری ١٤ی ئیلام بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی موحسن زەمانی، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی و ته‌قه‌یان له خۆی و برا‌كه‌ی به ناوی عه‌لیخان زه‌مانی كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌دا، موحسن بریندار و هه‌ڵهاتووه به‌ڵام عه‌لیخان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه. چالاكانی مه‌ده‌نی شاری ئیلام ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له عه‌لیخان كردووه، فه‌رمانده‌ی كه‌ڵانته‌ری ١٤ی ئیلام به ناوی ئیبراهیم قادری بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا خه‌ڵكی ئاوایی حه‌وت كانی خۆپێشاندانیان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت به شه‌ڕ هاتوون به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان ته‌قه‌یان به سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه و شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێتشتووه.