کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قه‌ی سه‌ربازانی توركیه‌ له‌ وان

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قه‌ی سه‌ربازانی توركیه‌ له‌ وان 1

كاتژمێر چواری به‌یانی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٣، سه‌ربازانی توركیا له‌ شاری وانی سه‌ر به‌ باكووری كوردستان، هاووڵاتیه‌كی كوردیان به‌ ناوی “سه‌عیدهان دۆردوو” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی توركیا به‌ بێ هۆكار ئه‌و شارومه‌نده‌ كورده‌یان له‌ سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر ته‌رمی برینداری سه‌عیدهان، ناوبراویان بۆ نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.