ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌ك به ناوی “عه‌لی مه‌ولایی” خه‌ڵكی كرماشان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت له گوندی “ته‌ختی زه‌نگی” سه‌ر به شارستانی كامیاران، گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لی مه‌ولایی” خه‌ڵكی گوندی “بیهوری” سه‌ر به شاری كرماشان بووه و پێشتر له سه‌ر كێشه‌ی خێزانی دوو كه‌سی كوشتووه و هه‌ڵهاتبوو. ڕۆژی سێشه‌ممه له ده‌ورووبه‌ری گوندی “ته‌ختی زه‌نگی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه گه‌مارۆ درا و شه‌ڕ ڕوویدا. شایانی باسه كه له‌و تێكهه‌ڵچوونه چه‌كداریه دوو كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیمیش بریندار بوون.