کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌راوان

كوژرانی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له‌

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ناوی “عه‌بدۆل سووری زهی” له‌ ناوچه‌ی به‌خشانی سه‌راوان له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله‌ و كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌بدۆل سووری زهی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خێزاندار و دانیشتووی شاری سه‌راوانه. ناوبراو شه‌وی ٦ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.