ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی گرووپی “جهیشۆلعهدڵ” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فه‌راجا، دوو شارومه‌ندیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه یه‌كێكیان كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، دوو هاووڵاتی به‌لووچ كه دووكاندار بوون به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و یه‌كێكیان به ناوی “ئه‌حمه‌د دره‌خشان” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و شارومه‌ندێكی دیكه به ناوی “ئه‌مانۆڵڵا چاریزهی” كه پیشه‌ی ئارایشگه‌ری بووه، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه كه نێوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه چه‌كدرانی “جه‌یشۆلعه‌دل” هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی ڕژیم له شاری ڕاسه‌ك و پاش چه‌ند ساعه‌ت شه‌ڕ و پێكدادان، ١٩ چه‌كداری ڕژیمیان كوشت و بریندار كرد.