ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “دۆرا” خه‌ڵكی خاش له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچی خه‌ڵكی گوندی “مهچكور”ی سه‌ر به شارستانی خاش به ناوی “دۆرا” به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ندین هاووڵاتی به‌لووچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراو و بریندار بوون و سكاڵای بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.
