شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌خۆ ته‌قه‌یان له هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ كرد له نێو دووكانه‌كه‌ی دا و كوشتیان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه به‌لووچه “زاكر به‌لووچ” و خه‌ڵكی گوندی “سانده‌ك زهی” سه‌ر به شارستانی ده‌شتیاری ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له شه‌قامی جومهووری چابه‌هار هێرشیان بردۆته سه‌ر دووكانی ئه‌و هاووڵاتیه و كۆشتوویانه.