به پێی ههواڵی گهیشتوو، ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی ڕەزبەر، تەرمی ژنێکی خەڵکی گوندی “مسكین ئاوا”ی سهر به شاری ڕوانسەر بە ناوی “مەرزیە حاسڵی” تەمەن ٣٧ ساڵ لە جاددەی “ڕهوانسهر- کامیاران” دۆزرایەوە.
بە پێی ئهو ههواڵه، بکوژ یان بکوژەکان دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئەم ژنە گەنجە تەرمەکەیان ئاگرداوه و لە ژێر پردێکی نزیک گوندی “کەلاوە” نزیك به جاددەی کامیاران فڕێیان داوە. به وتهی بنهماڵهی ناوبراو، بکوژ یان بکوژەکان بە تەماحی دزینی زێڕەکانی مەرزیە ناوبراویان کوشتووە و هێزە ئەمنییەکان چەند کەسیان لەوپەیوەندییەدا دەستبەسەر کردووە.