کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی مۆحسین فه‌خریزاده‌ زانای ئه‌تۆمی ئێران

ترور محسن فخری زاده دانشمند اتمی ایران

“مۆحسین فه‌خریزاده‌” كه‌ به‌ باوكی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ناسرا، ڕۆژی هه‌ینی ٧ی سه‌رماوه‌ز، له‌ بڵواری “مسته‌فا خومه‌ینی” له‌ شارۆچكه‌ی ئابسه‌ردی ده‌ماوه‌ند له‌ نزیك شاری تاران تیرۆر كرا.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو پێش ئەوەی تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی بکرێت، تەقینەوەیەک بۆ ئۆتۆمبێلەکەی دانراوە و خەڵکی ناوچەکەش دەنگەکەیان بیستووە. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ حیمایه‌كانی به‌ سه‌ختی برینداربوون. مۆحسین فه‌خریزاده‌ كه‌ ڕۆڵێكی گرنگی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆژه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بوو، له‌ ئاستێكی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌تۆمی له‌ژێر چاودێریدا بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، مۆحسین فه‌خریزاده‌ ده‌ستی له‌ به‌رنامه‌ مووشه‌كییه‌كانی سپای پاسداران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبوڵڵا و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌بوو.