ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گوڵان، خانه‌نشینكراوێكی فه‌رهه‌نگی شاری كرماشان به ناوی حاته‌م حاته‌می موقه‌ده‌م له‌لایه‌ن وه‌ستاكارێكی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵ به چه‌قۆ كوژرا و كچه‌كه‌ی بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وه‌ستاكارێكی كه‌لووپه‌لی ناو ماڵ كه له‌لایه‌ن حاته‌م حاته‌می بانگهێشت كرابوو، ته‌ماحی له زێڕ و ئاڵتوونی كچی ئه‌و موعه‌لیمه كردووه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا حاته‌م به زه‌ربه‌ی چه‌قۆ كوژراوه و كچه‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه تاوانبار هه‌ڵهاتووه و گه‌ڕان به‌دوای دا به‌رده‌وامه.