ڕۆژی ڕابردوو، “موجته‌با خامنه‌یی” كوڕی عه‌لی خامنه‌یی، له ئه‌نجامی هێرشی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئا‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، كوژراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌رمی ناوبراو له شوێنی نیشته‌جێبوونی “عه‌لی خامنه‌یی” دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا میدیاكانی سه‌ر به ڕژیم ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌دناوه، له ساڵانی ڕابردوودا وه‌ك یه‌كێك له كاندیداكانی جێگره‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامی باسی لێوه ده‌كرا و له هێرشه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ندین جار كراوه‌ته ئامانج.
