ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، لاوێكی خه‌ڵكی شاباد و دانیشتووی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج به ناوی “حه‌مید باقری” له كاتی وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌مید باقری” له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری گه‌وهه‌رده‌شت بانگه‌شه‌ی بۆ خۆپێشاندان كردووه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمی به‌رز كردۆته‌وه به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ری و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه. له‌كاتی تێكهه‌ڵچوون دا هێزه‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه چوار فیشه‌كیان پێوه ناوه و كوشتوویانه.