له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی شووش به‌ناوی “سه‌جاد سوله‌یمانی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌جاد سۆله‌یمانی” پیشه‌ی كهشاوهرزیه و به‌یانی ڕۆژی ٢٧ی گوڵان كاتێك به ماتۆڕ چووه بۆ سه‌ر كار، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژه‌ی گولله و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه لەم وەڵاتە و لە ژیر سێبەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا گیانی ئینسانەکان بایەخیکی نیە.