به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی خەڵکی مەلەکشاهی سەر بە ئۆستانی ئیلام بە تەقەی هیزەکانی ڕژیم کوژرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوە هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی شاری مێهران تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک به ناوی “جهبار ئهفرا” کردووە و ناوبراو لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کوژراوە. شایانی باسه، “جەبار ئەفرا” دوای ئەوەی بریندار کراوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بههۆی قووڵی برینهكانییهوه گیانی لە دەستداوە.