ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ، لاوێكی به‌لووچ به ناوی “مێهرداد ڕه‌حمه‌ت زهی(شه‌هنه‌وازی)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی ڕاینی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان كوژرا.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئۆتومبێلی ئه‌و هاووڵاتیه له‌كاتی پرینه‌وه له بازگه‌ی پشكنینی هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی ڕاین، دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و “مێهرداد ڕه‌حمه‌ت زهی” ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.