ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، لاوێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕیگی” خه‌ڵكی زاهیدان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ڕیگی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “جاده‌ی قه‌دیمی” زاهیدانه و هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به بێ هۆكار و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ئۆتۆمبێله‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.