ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە زارى سێ بەرپرسى وەزارەتى ناوخۆى ئێرانەوە بڵاویکردوەتەوە: لە سەرەتاى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانى ئێرانەوە کە دو هەفتەى خایاند ههزار و ٥٠٠ کەس کوژراون.
بەپێى ئامارەکە، لەناو کوژراوەکاندا ١٧ مێرمنداڵ و نزیکەى ٤٠٠ ژن هەن. سێ سەرچاوەى نزیک لە عەلى خامنەیی رێبەرى کۆمارى ئیسلامى رایانگەیاندوە: عەلى خامنەیی داواى لە بەرپرسان کردوە هەرچى پێویستە بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان.