به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسێكی تاڵیبان له به‌شی ئه‌منیی ولایه‌تی به‌ڵخ، دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، دوو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كانی ٣ و ١٠ی شاری مه‌زار شه‌ریف ڕوویداوه و به‌و هۆیه‌وه لانیكه‌م ٩ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مینی بووس كه بۆمب ڕێژ كراون له‌و ناوچانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان، پێ ده‌چێت ئامانجی ئه‌و ته‌قینه‌وانه كوشتنی هاووڵاتییانی شێعه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بێت. جێگای ئاماژه‌یه به‌شێك له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێعه‌ی شاری مه‌زار شه‌ریف ڕوویداوه.