له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، له ئه‌نجامی هێرشه هاوبه‌شه‌كانی ئا‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به لانیكه‌م ٩ جنه‌راڵ و ٢٠ فه‌رمانده‌ی باڵای كۆماری ئیسلامی كوژراون.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه كه له به‌رپرسانی نزیك به ڕێبه‌ری كوژراوی كۆماری ئیسلامی بوون، كاتی به ئامانجگرتنی چه‌ندین ناوه‌ندی سه‌ربازی له تاران و ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران كوژراون. هه‌روه‌ها شایانی باسه كه كۆمه‌ڵێك له كوژراوان سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌یی و به‌رپرسانی بله‌پاڵای سپای پاسداران بوون و هێشتا لیستی ناوه‌كانیان به گشتی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
