به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كۆڵبه‌رێك له شاری چاڵدێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم كرایه ئامانج و گیانی له‌ده‌ستدا و هاوكات سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش له شاره‌كانی بانه و ورمێ به تاوانی تێپه‌ڕاندنی نایاسایی سنوور ده‌ستبه‌سه و گوازترانه‌وه بۆ زیندانی شاره‌كانی خۆیان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “ناور”ی شاری چاڵدێران بە ناوی “عەلی بروکی میلان”، پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمه‌وه بە دەست و پێ بەستراوەییەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستداوە. له لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی “میلاد موعه‌ته‌ر” له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری هه‌نگه‌ژاڵه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی بانه كراوه. هاوكات كۆڵبه‌رێك له ناوی “ئه‌رسه‌لان ناتووش” دانیشتووی گوندی “زه‌نگلان”ی سه‌ر به شاری ورمێ، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپاوه كرایه ئامانج و پاش برینداركرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و گه‌یه‌ندرایه بێهداری زیندانی ورمێ. له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “قابیل مه‌رجانی ڕاد” دانیشتووی گوندی “ئه‌لییه” سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ كه له ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردان له‌كاتی كۆڵبه‌ری برینداركرابوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و گوزاترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ.