بە پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ، هێزەکانی تورکییە لە سنووری “یوکارجیلی” نزیک چاڵدێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٤١ ساڵ ته‌مه‌ن بە ناوی “ئێبراهیم بایکار” گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە، ناوبراو ته‌رمه‌كه‌ی سه‌ره‌تا ناردراوه بۆ پزیشكی دادوه‌ری شاری وان و دواتر گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆی و بە خاک سپێردراوە. جێگه‌ی ئاماژەیە، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له کۆڵبەران لە پێناو پەیدا کردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان بەردەوام لە سنوورەکانی کوردستان دەکەونە بەر دەسڕێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی و تورکییە و به‌هۆیه‌وه گیانیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.
