ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “قه‌باغڵوو”ی سه‌ر به شار سه‌قز به‌ناوی “ئه‌حمه‌د سادقی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كوڵبه‌رنیووز، “ئه‌حمه‌د سادقی” له‌حاڵێكدا هیچ بارێكی پێ نه‌بووه، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندار و باوكی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “یه‌حیا وه‌یسی” به‌هۆی هه‌ڵدانی به‌رد به‌سه‌ریدا له سنووری نه‌وسوود بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
