شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی هێمن دانش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ئه‌و شاره گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌نیووز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له سنووری هه‌نجیرانی مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی هێمن دانش گیانی به‌خت كردووه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه.