کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه‌ 3

به پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێکی لاوی خه‌ڵكی گوندیقولیاوای سه‌ر به‌ شاری بانه‌ بە ناویڕێبوار ڕه‌شیدیتەمەن ٢٨ ساڵ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم کوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان،ڕێبوار ڕه‌شیدیخێزاندار و باوكی دوومنداڵه‌ و  له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنکەی سەربازییحەفتاشلەسنوریبروێشکانیدراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. بە گوێرەی ئامارە ڕاگەیێنراوەکان تەنیا لە مانگی گەلاوێژیی ئەمساڵدا ٤١ کۆڵبەر لە سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوژران و برینداربوون کە ٢٣ کەسیان لە سنووری بانە کوژران و برینداربوون.