کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كچێكی مێرمنداڵ له‌لایه‌ن داواكاره‌كه‌ی له‌ بابۆل

كوژرانی كچێكی مێرمنداڵ له‌لایه‌ن داواكاره‌كه‌ی له‌ بابۆل 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، كچێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی بابۆل به‌ ناوی شه‌یدا كاردگه‌ر له‌لایه‌ن داواكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شیدا كاردگه‌ر له‌گه‌ڵ خواستی داواكاره‌كه‌ی بۆ هاوسه‌رگیری دژایه‌تی كردووه‌ و بكوژ ناوبراوی له‌ به‌رده‌م ماڵی دایه‌ گه‌وره‌ی به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ شه‌یدا دانیشتووی گوندی ده‌روونكۆلای سه‌ر به‌ شارستانی بابۆل بووه‌.