له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ خه‌ڵكی خۆمه‌ین به بیانووی نامووس له‌لایه‌ن باوك و خاڵۆكهیهوه كورژا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كچه لاوه به بیانووی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كۆڕێك و له ژێر ناوی “نامووس” له‌لایه‌ن باوك و خاڵۆكهیهوه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌ر چه‌ند تاوانباران له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون به‌ڵام یاسا و شه‌رێعه‌تی ئیسلامی ڕژیم ڕێگه‌ی به‌و جۆره تاوانانه داوه و پشتیوانیشی لێده‌كات.