له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی مه‌راغه به ناوی “سوونیا مه‌عنه‌وی” له‌لایه‌ن نامزه‌ده‌كه‌یه‌وه به ناوی “عه‌لی میری” به پاساوی نامووس و شه‌ره‌ف كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لی میری” له‌كاتی سه‌ردانی ماڵی خه‌زوورانی، به چه‌قۆ برای ٨ ساڵانی سوونیای بریندار و دواجار هاوژینه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له پێش چاوی بنه‌ماڵكه‌ی كوشتووه و له‌كۆتاییش دا سه‌ری بڕیوه. به‌وته‌ی پۆلیسی مه‌راغه، “عه‌لی میری” گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه بووه به‌ڵام له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كونه‌په‌ره‌ست و پیاوسالاری كۆماری ئیسلامی، ڕووداوی له‌و جۆره له ژێر ناوی به‌رگری له شه‌ره‌ف و نامووس به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه.