کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ له‌ ده‌ڕه‌شاری ئیلام

كوژرانی كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ له‌ ده‌ڕه‌شاری

بەیانیی دووشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣،مۆبینا زەینی‌وەند،تەمەن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی گورزله‌نگه‌ری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ماژینی ده‌ڕه‌شار، بە دەستی باوکی کوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی موبینا به‌ ناوی ڕه‌حیم خان، ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ، كچه‌كه‌ی به‌ بیانووی پاراستنی نامووس به‌ چه‌كی ساچمه‌یی كوشتووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیلام، باوكی موبینا زانیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان كچه‌كه‌ی و كوڕێكی مێرمنداڵ پێ گه‌یشتووه‌ و ده‌ستبه‌جێ كچه‌كه‌ی به‌ چه‌ك كوشتووه‌.