کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كاسبكارێكی بانه‌یی له‌ سیستان و به‌لوچستان

كوژرانی كاسبكارێك له‌ سیستان و به‌لوچستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاسبکارێکی خەڵکی شاری بانە، لە کاتی کاسبی کردن لە ئۆستانی سیستان و بەلوچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم کوژرا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری کافەچی شاری سەرباز له‌ سیستان و بەلوچستان، دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە ناوی “بێهزاد محەممەدی” کردووە و له‌ ئه‌نجامیدا شۆفیری ئوتۆمبێلەکەیان کوشتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزیش، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “سیامەک کەریمی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە جادەی “فوومەن بەرەو سەبزەوار” لە ئۆستانی خۆراسانی ڕەزەوی، بە دەستی هێزەکانی ڕژیم کوژرابوو.