ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی “زارا شەهبازی” لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیلام، لەلایەن هاوژینەکەی و لە پێش چاوی منداڵە ١٤ ساڵانەکەی کوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زارا شەهبازی لە تەمەنی ١٤ ساڵی و بە زۆر ناچار بە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش کراوە. به وته‌ی پۆلیسی ئیلام، هاوسەری تەمەن ٣٢ ساڵی قوربانی دوای ئه‌نجامدانی تاوانەكه‌ی هەڵاتووە و له‌هەوڵدان دەستبەسەری بكه‌ن. به‌پێی ئاماری تۆماركراو له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا ٩ حاڵه‌تی ژنكوژی له پارێزگای ئیلام ڕووی داوه.