ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوانی بوێری شاری مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و فه‌رمانده‌ی یگانی ئیمدادی ڕژیم له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه له تۆڵه‌ی كوشتنی سێ لاوی مه‌ریوانی كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی بوێری مه‌ریوان فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی مه‌ریوانیان له تۆڵه‌ی گیانبه‌ختكردنی سێ لاوی ئه‌و شاره كوشتووه و هۆشداری ده‌ده‌نه هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌گه‌ر ده‌ست له چه‌كه و سه‌ركوتی خه‌ڵك هه‌ڵنه‌گرن ئه‌مه چاره‌نووسی هه‌موویانه. شایانی باسه كه شه‌وی ڕابردوو سێ لاوی شاری مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد كه ناوی یه‌كێكیان “موختار ئه‌حمه‌دی“یه.